لە دهۆک هێرشکرایە سەر جێگرى بەڕێوەبەرى گشتیی ئەوقاف و ئەشکەنجە درا
لە شاری دهۆک چەند کەسێک هێرشیانکردە سەر مامۆستا عەبدولڕەزاق کوفلى و بە سەختی ئەشکەنجەیان دا، ئەمەش دوای بڕیارێکی نوێی ئەوقاف دێت بۆ کەمکردنەوەی کاتی گوتاردان.
وردەکاریی هێرشەکە
ئەمشەو چەند کەسێک لە دهۆک هێرشیانکردە سەر مامۆستا عەبدولڕەزاق کوفلى، جێگرى بەڕێوەبەرى گشتیى ئەوقافى پارێزگاکە. بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کەناڵ 8، هێرشبەرەکان ئازار و ئەشکەنجەیەکى زۆریان بە ناوبراو گەیاندووە.
کاردانەوەی هێزە ئەمنییەکان
سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانى دهۆک ڕایگەیاند، دەستبەجێ لێکۆڵینەوەیان لەسەر ڕووداوەکە دەستپێکردووە. ئامانجی لێکۆڵینەوەکە ئاشکراکردنی هۆکارەکانی پشت هێرشەکە و دەستگیرکردنی ئەو کەسانەیە کە بەشدارییان تێدا کردووە.
پەیوەندیی هێرشەکە بە بڕیارەکانی ئەوقاف
ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کە بەر لە 02 ڕۆژ، بەڕێوەبەرایەتى ئەوقافى دهۆک 03 بڕیارى نوێی دەرکرد سەبارەت بە کەمکردنەوە و سنووردارکردنى کاتى گوتاردانی ڕۆژانی هەینی. ئەو بڕیارانە نیگەرانی و ناڕەزایەتییەکی زۆری لەلایەن بەشێک لە مامۆستایانى ئایینی و نوێژخوێنانى پارێزگاکەوە لێکەوتبووەوە.
17/06/2026