توێژینەوەیەکی شوێنەواری خەرابڕەشک دەبەستێتەوە بە کولتوورێکی دێرینی ئەورووپا

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لە جۆرناڵێکی نێودەوڵەتییدا بۆ مێژوو و کولتوور، توێژینەوەیەکی شوێنەواری خراوەتە ڕوو، کە چەند نەخشێکی سەر بەردێکی پاشماوەی شوێنەواریی خەرابڕەشک لە باکووری کوردستان، دەبەستێتەوە بە کولتوورێکی دێرینی ئەورووپا.

نەخشەکانی خەرابڕەشک و کولتوورێکی ئەورووپی هاوشێوەن

توێژینەوەکە، لەلایەن ئۆلێکساندەر زاڤالی ئەنجامدراوە، ئەوە دەخاتە ڕوو، کە بەردەکانی خەرابڕەشک کە لەسەر شێوەی پیتی Tی ئینگلیزی هەڵکەوتوون، چەند نەخشێکی داڵیان لەسەرە، کە هاوشێوەن لەگەڵ چەند نەخشێکی کولتوورە دێرینەکانی ئەورووپا.

"تەنیا سیمبولێکی سادە نین"

جەختی لەوەش کردووەتەوە، داڵەکانی سەر پاشماوەی خەرابڕەشک، لەو داڵانە دەچن کە لە کولتووری دێرینی ئۆکرانیا دروستکراون لە ناوچەی تریپیلا، ئەمەش جەخت لەوە دەکاتەوە، هێما و هەڵکۆڵینەکانی خەرابڕەشک تەنیا سیمبولێکی سادە و بێ واتا نین، بەڵکو واتایەکی گشتگیری ئایینیی فراوانیان هەیە و چەشنێکن لە زمانی دێرینی وێنەیی بۆ گوزارشتکردن لە بیروباوەڕ، ئەستێرەناسی و گەردوون.

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا