سکالۆنی: دەستکەوتەکانی مێسی سەرسامم ناکات

مەبەست عەدنان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لیۆنێل سکالۆنی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ئاماژەی بەوەکرد،کە چیتر تووشی شۆک نابێت بەو دەستکەوتانەی لیۆنێل مێسی بەدەستی دەهێنێت، ئەوەش دوای ئەوە هات مێسی سێ گۆڵەکەی یارییەکەی بەرامبەر جەزائیری تۆمار کرد و لە یەکەم یاریی مۆندیال سێ خاڵی بە تانگۆ بەخشی.

بەهۆی ئەو هاتریکەی لە یاریگای کانساس سێتی تۆماری کرد، مێسی گەیشتە ڕیکۆردی ژمارەی زۆرترین گۆڵە تۆمارکراوەکان لە مێژووی مۆندیالدا و لەگەڵ مێرۆسلاڤ کلۆزەی ئەڵمانی بە 16 گۆڵ یەکسان بووەوە.

بە بەشداریکردنی لە یاریی ژمارە 200 لەگەڵ هەڵبژاردەکەی، مێسی تەمەن 38 ساڵ بووە یەکەم یاریزان بەشداری لە شەش وەشانی مۆندیالدا بکات، هەروەها بووە بەتەمەنترین یاریزان هاتریک لە پاڵەوانێتییەکەدا تۆمار بکات، ئەوەش تەنیا 20 ساڵ دوای تۆمارکردنی یەکەم گۆڵی لەسەر ئاستی جیهان.

سکالۆنی بردنەوەکەی گەڕاندەوە بۆ هەماهەنگی نێوان یاریزانان و ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەو پەیوەندییەی نێوان یاریزانانی تیپەکە هۆکاری سەرەکییە هانیان دەدات بەسەر سەختییەکاندا زاڵ بن.

سکالۆنی گوتی: "هێشتا ڕێگەیەکی دوورمان لەبەردەمە بۆ هەوڵدان بۆ گەیشتن بە کۆتایی، بەڵام هەمیشە باشە بە بردنەوە دەست پێ بکەین، چونکە ئەوە بارودۆخەکە باش و جێگیر دەکات."

مەبەست عەدنان

3 کاتژمێر پێش ئێستا