نوێترین پێشانگەی هونەریی حەمە هاشم لە ڕۆمانیا دەکرێتەوە
هونەرمەند و شێوەکاری کورد، حەمە هاشم، ئامادەکاری دەکات بۆ کردنەوەی نوێترین پێشانگەی هونەریی خۆی لە وڵاتی ڕۆمانیا.
بە فەرمی بانگهێشت کراوە
پێشانگە نوێیەکەی حەمە هاشم، بە ناونیشانی "ڕووخسارەکانی دوای جەنگ"، بڕیارە ڕێکەوتی 27ی حوزەیران، لە ڕۆمانیا و بە سەرپەرشتیی ئەنجوومەنی شارەوانیی ئۆرادیا دەکرێتەوە.
ئەم پێشانگەیەی حەمە هاشم، لەڕێگەی بانگهێشتنامەیەکی فەرمیی یەکێتیی هونەرمەندانی شێوەکاریی ڕۆمانیایە و نوێترین پێشانگەی تایبەتی ئەم هونەرمەندە دەبێت.

بە نزیکەی 50 تابلۆ نمایش دەکرێن
لەم پێشانگەیەدا، حەمە هاشم بەنزیکەی 50 تابلۆ نمایش دەکات، کە لە ئاستی ناوەڕۆکدا، گوزارشتن لە کاریگەریی وێرانکاریی و جەنگ لەسەر مرۆڤەکان لە ئاستی کوردستان و جیهاندا.

حەمە هاشم کێیە؟
حەمە هاشم، لە ڕابردوودا، چەند کتێبێکی لەبارەی هونەر، مێتۆد و قۆناغە مێژووییەکانی شێوەکاریی بڵاوکردووەتەوە، وێڕای کردنەوەی چەندین پێشانگە و ئەزموونی هونەری، خاوەنی 10 کتێبە لەسەر هونەری شێوەکاری.

2 کاتژمێر پێش ئێستا