ڕێوڕەسمی ساڵیادی قەرەنی جەمیل بەڕێوەدەچێت

حەسەن فەلاح 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لە شاری هەولێر ئامادەکارییەکان تەواو بوون بۆ ڕێکخستنی ڕێوڕەسمی ساڵیادی قەرەنی جەمیل شێوەکاری ناسراوی کورد.

لە دیوانی وەزارەت دەبێت

بڕیارە کاتژمێر شەش و نیوی ئێوارەی ڕێکەوتی 17ی حوزەیران، لە هۆڵی پێشەوا لە دیوانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لە شاری هەولێر، ڕێوڕەسمەکە بە ناونیشانی "ڕۆحی" ڕەنگەکان" سازبکرێت.

پێشانگەیەکیشی بۆ دەکرێتەوە

پاش یەک ڕۆژ و لە ڕێکەوتی 18ی حوزەیران، لە گەلەری میدیای شاری هەولێر، پێشانگەی تایبەتی شێوەکاری، بۆ کارە هونەرییەکانی قەرەنی جەمیل، لە کاتژمێر 10 و نیوی بەیانی دەکرێتەوە.

قەرەنی جەمیل کێیە؟

ڕێکەوتی سێی حوزەیرانی 2025، قەرەنی جەمیل، شێوەکاری دیاری کورد، لە تەمەنی 71 ساڵیدا و بە نەخۆشی شێرپەنجە لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد، ئەم هونەرمەندە، لەماوەی ژیانی هونەریی خۆیدا، لە دەیان پێشانگەی تایبەت و هاوبەشدا، کارە هونەرییەکانی نمایشکردووە و لە ساڵی 1972 تاوەکو کۆتا ساتەکانی ژیانی، بەردەوام بووە لە خزمەتکردنی هونەری کوردی.

حەسەن فەلاح

4 کاتژمێر پێش ئێستا