گرووپی موزیکی (کیژانی کوردستان) ناسێنرا
لە پێشهاتێکی نوێی هونەرییدا، گرووپێکی نوێی موزیکی، تایبەت بە خانمە هونەرمەند و ژەنیارانی کورد، لە شاری سلێمانی ناسێنرا.

تایبەتە بە خانمە موزسیان و هونەرمەندەکان
ڕێکەوتی 15ی حوزەیرانی 2026، لە دامەزراوەی کەریمی عەلەکە و لە چوارچێوەی ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، گرووپی موزیکی (کیژانی کوردستان) ناسێنرا.
لە چوارچێوەی ڕێوڕەسمەکەدا، هەریەک لە د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، د. موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی، هاوتای محەممەد کوردۆ، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی، نیاز نووری، نەقیبی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان و ژمارەیەک لە هونەرمەند و موزسیانان بەشدارییان کرد.

دامەزراوەی کەریمی عەلەکە دایمەزراندووە
وێڕای ناساندنی گرووپەکە، کۆمەڵێک گۆرانی و موزیک پێشکەش بە ئامادەبووان کرا و ستایشی هەوڵەکانی دامەزراوەی کەریمی عەلەکە کرا، بۆ دامەزراندنی ئەم گرووپە و هەوڵدان بۆ خزمەتکردنی هونەر و خانمان لە ڕێگەی موزیک و گۆرانیی کوردییەوە.

3 کاتژمێر پێش ئێستا