کەشناسی: لە 48 کاتژمێری داهاتوودا پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان بەرز دەبنەوە

کەناڵ8 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان بەرز دەبنەوە
پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان بەرز دەبنەوە

کەشناسی هەرێمی کوردستان نوێترین پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بە بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما لە ناوچە جیاوازەکان دەکرێت.

کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ چوارشەممە 17-6-2026

ئاسمانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ ساماڵ دەبێت و هەندێک کات پەڵە هەور دەردەکەوێت. ئاراستەی با بەرەو باکووری ڕۆژئاوا دەبێت و خێراییەکەی لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، مەودای بینینیش لەنێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتردایە. پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ بە بڕی 2 بۆ 3 پلە بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 40

پیرمام: 35

سلێمانی: 37

چەمچەماڵ: 39

دهۆک: 39

زاخۆ: 39

هەڵەبجە: 40

حاج ئۆمەران: 27

گەرمیان: 42

پێشبینییەکانی سبەی پێنجشەممە 18-6-2026

بۆ سبەی پێنجشەممە، ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە و تەنیا هەندێک پەڵە هەوری جیاجیا دەردەکەون. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و لەنێوان 5 بۆ 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، ئاراستەکەشی هەر بەرەو باکووری ڕۆژئاوا دەبێت. مەودای بینین وەک خۆی لەنێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتر دەمێنێتەوە. پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە بەرزبوونەوە و بەراورد بە ئەمڕۆ 1 بۆ 2 پلەی دیکە زیاد دەکەن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 41

پیرمام: 37

سلێمانی: 39

چەمچەماڵ: 41

دهۆک: 40

زاخۆ: 40

هەڵەبجە: 41

حاج ئۆمەران: 28

گەرمیان: 43

کەناڵ8

2 کاتژمێر پێش ئێستا