ئەندامێتی حیزب لە نۆ پەرلەمانتاری جەهەپە سەندرایەوە
پاش دەرکردنیان لە جەهەپە لەلایەن تیمی کڵچدارئۆغڵووەوە، ئەندامێتیی لە نۆ پەرلەمانتاری جەهەپە سەندرایەوە و بەو جۆرەش ژمارەی پەرلەمانتارانی حیزبەکە بۆ 129 کەس کەمیکرد.
دەرکردنی نۆ پەرلەمانتار
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سەرکردایەتیی جەهەپە کە بە بڕیاری دادگای ئەنقەرە خراوەتە ژێردەستی کەمال کڵچدارئۆغڵو، نۆ پەرلەمانتاری جەهەپەی لە ڕیزەکانی دەرکرد و بڕیارەکە لە ئەنجوومەنی دیسیپلینی حیزبەکەیە.
دژی کڵیچدار ئۆغڵۆ بوون
ئەو نۆ پەرلەمانتارە دژ بە کڵچدارئۆغڵو بوون و پشتیوانیی لە ئۆزگور ئۆزەل دەکەن، کە بە بڕیاری دادگا پۆستی سەرۆکی جەهەپەی لێسەندراوەتەوە.
کەمبوونەوەی ژمارەی پەرلەمانتارانی جەهەپە
پاش بڕیارەکەی سەرکردایەتیی کڵچدارئۆغڵو، دادگای باڵای تورکیا، ئەندامێتیی ئەو نۆ پەرلەمانتارەی لە لیستی جەهەپە سڕییەوە.
بەو جۆرەش ژمارەی پەرلەمانتارانی جەهەپە لە 138 کەسەوە بۆ 129 پەرلەمانتار کەمیکرد.
تاوەکو ئەو کاتەی دەگەڕێنرێنەوە ناو جەهەپە یان دەچنە ناو پارتێکی دیکە، ئەو نۆ پەرلەمانتارە وەک سەربەخۆ درێژە بە کارەکەیان دەدەن.
3 کاتژمێر پێش ئێستا