فیفا لێکچووەکەی شاکیرای خستووەتە قەیرانەوە

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕێبێکا مایلانۆ، خانمە گۆرانیبێژ و لێکچووەکەی شاکیرا، لەلایەن ڕێکخراوی فیفاوە دووچاری قەیرانێکی یاسایی کراوە و بەبێ مۆڵەت ناو و براندی ڕێکخراوەکەی بەکارهێناوە.

ناوبانگی مایلانۆ زیادی کردووە

لە سەروبەندی دەستپێکی یارییەکانی جامی جیهانی و بەشداریکردنی شاکیرا، خانمە گۆرانیبێژی بەناوبانگی کۆڵۆمبی لە ئاهەنگەکانی کردنەوەی جامەکەدا، ناوبانگ و سەرنجەکان لەسەر ڕێبێکا مایلانۆی، خانمە گۆرانیبێژی ڤێنیزوێلی و لێکچووەکەی شاکیرا زیادیان کردووە.

فیفا توڕەیە

بەگوێرەی زنایارییەکان، ڕێکخراوی فیفا لە مایلانۆ توڕەیە، بەو هۆکارەی فۆتۆ، ناو و لۆگۆی بازرگانیی ڕێکخراوەکەی بەکارهێناوە لە جامی جیهانییدا، ئەمەش دووچاری قەیرانێکی یاسایی کردووەتەوە و پێدەچێت بە بڕە پارەیەکی زۆر سەرپێچی بۆ بنووسرێت.

مایلانۆ زیاتر لە 20 ساڵە وەکو لێکچووی شاکیرا ناسراوە

مایلانۆ زیاتر لە 20 ساڵە وەکو لێکچووەکەی شاکیرا ناوبانگی هەیە و هەمان گۆرانی و سەماکانی دووبارە دەکاتەوە، خاوەنی ناوبانگێکی زۆرە لە ڤێنیزوێلا و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەنزیکەی یەک ملیۆن هەواداری هەیە.

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا