ئەمریکا 800 ملیۆن دۆلاری بە ئاژانسی خۆراکی نەتەوەیەکگرتووەکان بەخشی
ڕێکخراوی خۆراکی جیهانیی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، پێشوازی لەو 800 ملیۆن دۆلارە کرد کە ئەمریکا بە ڕێکخراوەکەی بەخشیوە.
پارەکە بۆ زیاتر لە 38 ملیۆن کەس تەرخان دەکرێت
ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی WFP لە ڕاگەیێنراوێکیدا دەڵێت، ئەو بڕە پارەیە هاریکاری خۆراک دەگەیێنێتە زیاتر لە 38 ملیۆن کەس لە 37 وڵاتی جیاواز.
ڕێکخراوە ڕایگەیاندبوو پێویستی بە هاوکاری داراییە
ڕێکخراوی خۆراکی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان سەرەتای ئەم مانگە ڕایگەیاندبوو، لە دۆخێکی دارایی خراپدان لە کاتێکدا کە کەسانی زۆر پێویست هەیە هاریکاری بکرێن.
ستایشی هەڵوێستی ئەمریکا
لە ڕاگەیێنراوەکە ڕێکخراوی خۆراکی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان نووسیویەتی، ئەم پاڵپشتییە بەخشندەیی ئەمریکا بووە لە کاتێکی زۆر پێویستدا .
پێشتریش ڕێکخراوەکە ئامانجی خۆی ئاشکرا کردبوو و ڕایگەیاند، دەیانەوێت هاریکاری بگەیەنن بە 110 ملیۆن کەس لە هەموو جیهاندا، بۆ ئەمەش پێویستیان بە 13 ملیار دۆلاری ئەمریکی بووە.
کۆمەک و هاوکارییە داراییەکان بۆ ڕێکخراوەکە کەمبووەتەوە
ساڵی 2024 رێکخراوەکە 10 ملیار دۆلاری وەک هاریکاری پێگەشت، بەڵام ساڵی ڕابردوو ئەو بڕە پارەیە بوو بە شەش ملیار دۆلاری ئەمریکی.
کەمبوونەوەی هاریکاری ڕێکخراوەکە لەکاتێکدایە، ئاڵنگارییەکانی بەردەم وڵاتان ڕوو لە زیادبوونە، بەتایبەت شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وای کردووە نرخی شتومەک بە گشتی لە جیهان بەرزببێتەوە.
2 کاتژمێر پێش ئێستا