دۆناڵد ترەمپ: کۆبوونەوەکانم لەگەڵ گرووپى 7 زۆر نایاب بوون

دانیار فاروق 2 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ نارێندرا مۆندى، سەرۆکوەزیرانی هیندستان لە کۆنکرەی لووتکەی جی 7 لە فەڕەنسا. فۆتۆ: AFP
کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ نارێندرا مۆندى، سەرۆکوەزیرانی هیندستان لە کۆنکرەی لووتکەی جی 7 لە فەڕەنسا. فۆتۆ: AFP

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکانى لەگەڵ گرووپى 7، زۆر نایاب بووە، گوتیشى، ڕێککەوتنەکەى لەگەڵ ئێران وەک دیوارێک دەبێت لەبەردەمیان کە نابنە خاوەنى چەکى ئەتۆمى.

گەڕانەوەی ئێران بۆسەر ژیانی ئاسایی خۆی

دۆناڵد ترەمپ، لە پەراوێزى کۆبوونەوەى گرووپى 7 لە ئیڤیانى فەڕەنسا، لەگەڵ نارێندرا مۆندى، سەرۆکوەزیرانى هیندستان کۆبووەوە و ئاماژەى بەوەکرد، ئێران دەیەوێت بگەڕێتەوە سەر ژیانى ئاسایی خۆى، گوتیشى ئێستا ژمارەى پشکەکانى بۆڕسە لەبەرزیدان چونکە واژۆمان لەسەر یاداشتى لێکتێگەیشتنە کردووە لەگەڵ ئێران.

گەڕانەوەی نرخی نەوت بۆ چوار مانگ لەمەوبەر

ترەمپ، ئاماژەى بەوەشکرد، نرخى نەوت دەگەڕێتەوە بۆ چوار مانگ لەمەوبەر و ئاسایی دەبێتەوە، هاوکات لەبارەى جێبەجێکردنى ڕێککەوتنەکە ئەگەر ئێران پابەند نەبێت، ترەمپ گوتى ئەگەر ئێران پابەند نەبێت، ئەوا بۆمب دەبارێنینەوە بەسەریدا.

لایخۆیەوە، سەرۆکوەزیرانى هیندستان، ڕایگەیاند، پێویستە گەرووى هوورمز لەبەرامبەر جوڵەى دەریاوانى بەهەمیشەیی کراوە بێت.

دانیار فاروق

2 کاتژمێر پێش ئێستا