بانکى ناوەندیى عێراق ڕەتیدەکاتەوە نرخى فرۆشتنى دۆلار گۆڕانی بەسەردا بێت
بانکى ناوەندیی عێراق، ئەو دەنگۆیانەى ڕەتکردەوە لەبارەى ئەوەى هەوڵێک هەبێت بۆ گۆڕانکارى لە نرخى فرۆشتنى دۆلار لە بەرامبەر دینارى عێراقی.
ڕەتکردنەوەی دەنگی گۆڕان لە نرخی دۆلاردا
بانکى ناوەندیی عێراق، لە ڕاگەیێنراوێکدا، ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو دەنگۆ و هەواڵانە ڕاست نین و بە بێبنەما وەسفیان دەکات، کە باس لە گۆڕانکارى لە نرخى دۆلار دەکەن.
ڕەتکردنەوەی بەڵگەنامەیەک
پێشتر بەڵگەنامەیەک بڵاوببووەوە داوا لە سەرۆکوەزیرانى عێراق دەکات داوا لە لیژنەى دارایی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بکات، نرخى یەک دۆلار بکرێتە 1600 دینارى عێراقى، بۆیە بانکی ناوەندی هۆشداریشدەدات، لە هەر هەواڵێک لەوبارەیەوە بڵاوبکرێتەوە.
داوایەک لە میدیا و هاوڵاتیان
بانکى ناوەندیى عێراق، داواش لە میدیا و هاوڵاتییان دەکات، ئاگادار بن و ورد بن پشت بەهەموو هەواڵ و زانیارییەک نەبەستن، تاوەکو دڵنیا نەبنەوە لەسەرچاوەکەى، کە بانکى ناوەندیی عێراقە.
بەگوێرەى نرخى بانکى ناوەندیی عێراق، نرخى یەک دۆلار لە بەرامبەر 1300 دینارە و 100 دۆلاریش لە بەرامبەر 132000 دینار بۆ بازرگانان و کۆمپانیا و گەشتیاران خەرج دەکرێت، بەڵام لە بازاڕەکانى دراو لە شارەکانى عێراق، نرخى 100 دۆلار لەسەرووى 155000 هەزار دینار کەمتر زیاتر، مامەڵەى پێوەدەکرێت.
2 کاتژمێر پێش ئێستا