لە گەرمیان هاونیشتمانییەک لە ڕووبارى سیروان خنکا

ئارام قەرەداغی 3 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی ئەو گەنجەی کە لە ڕووبارى سیروان لە نزیک گوندى بەرلوت خنکا، ناوى ئەحمەد حاجى لوقمانە
وێنەی ئەو گەنجەی کە لە ڕووبارى سیروان لە نزیک گوندى بەرلوت خنکا، ناوى ئەحمەد حاجى لوقمانە

ڕووداوەکانى خنکان لە هەرێمى کوردستان تاوەکو دێت زیاتر دەبێت، نیوەڕۆى ئەمڕۆ دوو تەرم دۆزرانەوە، بەڵام دەمەو ئێوارە گەنجێک لە ڕووبارى سیروان خنکا.

پۆلیسى گەرمیان ڕایگەیاند، گەنجەکە لە ڕووبارى سیروان لە نزیک گوندى بەرلوت خنکاوە و ناوى ئەحمەد حاجى لوقمانە و دانیشتووى شاری کەلارە.

گەڕان بە دوای تەرمەکەدا

پۆلیسى گەرمیان گوتیشى "تیمەکانیان دەستیان بە گەڕان کردووە بۆ دۆزینەوەى تەرمى گەنجەکە".

دۆزینەوەی تەرمی کچە گەشتیارەکەی زەڵم

هەر ئەمڕۆ تەرمى ئەو کچە گەشتیارە دۆزرایەوە کە نۆ ڕۆژ لەمەوبەر کەوتە ناو ئاوى سەیرانگەى زەڵم، هاوکات تەرمى ئەو پێشمەرگەیەش دۆزرایەوە ڕۆژى شەممەى ڕابردوو کەوتبووە ناو ئاوى بەنداوى گۆمەسپان.

ئەم هەفتەیە تاوەکو ئێستا سێ کەس لە هەرێمى کوردستان خنکاون، یەکێکیان لە بەنداوى گۆمەسپان، یەکێکى دیکەش لە زێى بچووک و ئەوەى ئەمڕۆش دواهەمینیانە.

ئارام قەرەداغی

3 کاتژمێر پێش ئێستا