لە 24 کاتژمێردا هێرشێکى درۆنى کراوەتە سەر کەمپی پەنابەران لە کۆیە

جەبار حسین 2 کاتژمێر پێش ئێستا
لۆگۆی دەزگای ئاسایشی هەرێمى کوردستان
لۆگۆی دەزگای ئاسایشی هەرێمى کوردستان

دەزگاى ئاسایشى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا هێرشێکى درۆنى کراوەتە سەر کەمپى پەنابەران لە شارى کۆیە.

هیچ زیانێکیان نەبووە

هێرشەکەى کاتژمێر (10:05)خولەکی شەوی سێشەممە بووە و دەزگاى ئاسایش دەڵێت هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

ئاگربەستی ئەمریکا و ئێران و بەردەوامی هێرشەکان

بەردەوامى هێرشەکان لە کاتێکدا ئەمریکا و ئێران ئاگربەستیان ڕاگەیاندووە و بڕیاریشە یاداشتى لێکتێگەیشتن واژۆ بکەن.

تا ئێستا 800 هێرشکراوەتە سەر هەرێمی کوردستان

لە ماوەى جەنگى ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، لەلایەن گرووپە چەکدارە عێراقییەکان و سوپاى پاسدارانەوە دەوروبەرى 800 هێرش کرانە سەر هەرێمى کوردستان و بەهۆیەوە 14 کەس شەهید بوون.

جەبار حسین

2 کاتژمێر پێش ئێستا