ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک ئەمشە و کۆدەبێتەوە
ئارام قەرەداغی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەمشەو ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک کۆدەبێتەوە و نەشهەت شاهوێز لە پشکى کورد وەکو بەڕێوەبەرى پۆلیسى پارێزگاکە دیارى دەکرێت.
دەنگدان لەسەرپۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک
بەگوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8، لەکۆبوونەوەى ئەمشەودا نەشهەت شاهوێز دەست لە پۆستى جێگرى سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک دەکێشێتەوە و وەک بەڕێوەبەرى پۆلیس دەنگى لەسەر دەدرێت.
ڕێکارەکانی ئاڵوگۆڕی پۆستەکە لە بەغداد تەواوکراون
هەر بەگوێرەى زانیارییەکان، لە بەغدادەوە ڕێکارەکان بۆ ئاڵوگۆڕ لە بەڕێوەبەرى پۆلیسى کەرکووک تەواوکراون.
گۆڕانکارى لە پۆستە ئیدارییەکانى کەرکووک، بەگوێرەى ڕێککەوتنى نێوان یەکێتى نیشتمانیی کوردستان، حیزبى تەقەدووم و بەرەى تورکمانییە، لە پاش پێدانى پۆستى پارێزگار بە بەرەى تورکمانى پۆستى قایمقامى شارەکە و بەڕێوەبەرى پۆلیس دەدرێتە یەکێتى و لەم خولەدا بەردەوام پۆستەکان لەنێوان لایەنە پێکهێنەرەکانى حکومەتى خۆجێیی کەرکووک ئاڵوگۆڕ دەکرێت.
ئارام قەرەداغی
2 کاتژمێر پێش ئێستا