لە ئاكرێ ئاژەڵێک بە مردارى دۆزرایەوە کە گومان دەکرێت پڵنگ بێت
جەبار حسین 3 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەمڕۆ لە سنووری شارۆچکەى ئاكرێ کەلاکى ئاژەڵێکى مردارەوە بوو دۆزرایەوە کە گومان دەکرێت پڵنگ بێت و کوژرابێت، ڤێتێرنەرى دهۆکیش بەپێویستى دەزانێت لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بکرێت.
پێدەچێت بێچووی پڵنگ بێت
بەگوێرەى ئەو ڤیدۆیانەى کە لەلایەن هاونیشتمانییەکى دانیشتووى گوندی "خرابە ژێر" بۆ کەناڵ8 نێردراون، پێدەچێت بێچووە ئاژەڵە دۆزراوەکە پڵنگێکى کوژراو بێت.
بەگوێرەى ڤیدیۆکە، ئاژەڵەکە پێ و نینۆكى گەورەى هەیە و خانەكانی پێستی و موەكانی هاوشێوەی پڵنگن.
لێکۆڵینەوە لە مردارەوە بوونی بکرێت
سلێمان تەمەر، جێگری بەڕێوبەری ڤێتەرنەری دهۆک بەکەناڵ8ـى ڕاگەیاند، ئاژەڵەکە لە شێوەشدا نزیكە لە پشیلە و كەمتیار، بەڵام بە زۆرى لە پڵنگەوە نزیكە. بەپێویستى زانى لێکۆڵینەوە لە مرداربوونەوەى بکرێت.

جەبار حسین
3 کاتژمێر پێش ئێستا