گەورەکان ئاسۆیان دەوێت
هەرێز جەمال 3 کاتژمێر پێش ئێستا
یانە گەورەکانى عێراق و دەرەوەى وڵات، چاویان لە گرێبەستکردنە لەگەل هێرشبەرى ناسراوى کورد ئاسۆ ڕۆستەم، بە پێى زانیارییەکانى کەناڵ8، یاریزانەکەى وەرزى ڕابردووى یانەى زاخۆ، چەندین گرێبەستى بەهێزى لە لایەن یانە گەورەکانى خولى ئەستێرەکانى عێراق و چەند یانەیەکى ئێرانى ئاڕاستە کراوە و لە رۆژانى داهاتووش ئەو هێرشبەرەى پێشووى هەڵبژاردەى عێراق بڕیار لەسەر داهاتووى خۆى دەدات.
زانیارییەکانى کەناڵ8 باس لەوە دەکەن، ئاسۆ ڕۆستەم نزیکە لە یانەى قوەجەویەى پاڵەوانى وەرزى ڕابردووى خولى ئەستێرەکان و گفتوگۆکانى هەردوولا هەنگاوى گەورەى بڕیوە.
ئاسۆ رۆستەم، ناوێکى دیارى کوردستان و عێراقە، پێشتر درێسى یانەکانى شورتە و هەولێر و دهۆک و زاخۆ و نەورۆز و پێشمەرگەى سلێمانى پۆشیووە و لە خولى کوەیتى و ئێرانیش یارییکردووە.
هەرێز جەمال
3 کاتژمێر پێش ئێستا