هۆکار و نیشانەکانی فرەکیسیی هێلکەدان

سەروەر سالار 3 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی گرفتی فرەکیسیی هێلکەدان
وێنەی گرفتی فرەکیسیی هێلکەدان

فرەکیسیی هێلکەدان یەکێکە لە گرفتە تەندروستییەکانی خانمان ، فرەکیسیی هێلکەدان دەبێتەهۆی ناڕێکیی سووڕی مانگانە و پێشبینیکردنی دروستی ڕوودانی سووڕی مانگانە لە خانماندا کەم دەکاتەوە، فرەکیسیی هێلکەدان چەندین لێکەوتەی دیکەی نەخوازراوی دیکەی لەسەر تەندروستیی خانمان هەیە.

نیشانەکانی تووشبوون بە فرەکیسیی هێلکەدان چین؟

تووشبوون بە فرەکیسیی هێلکدان، چەند نیشانەیەکی هەیە، لەوانە:

  1. ناڕێکیی سووڕی مانگانە
  2. بەرزیی ئاستی هۆڕمۆنی ئەندرۆجین
  3. گەورەبوونی هێلکەدانەکان بەهۆی بوونی چەندین کیس تێیاندا

هۆکارەکانی تووشبوون بە فرەکیسیی هێلکەدان چین؟

تووشبوون بە فرەکیسیی هێلکەدان کۆمەڵێک هۆکاری جیاوازی هەیە، لەوانە:

  1. بوونی گرفتی بەرگریی هۆڕمۆنی ئینسۆلین
  2. هەوکردن
  3. بۆماوەیی
  4. بەرزیی ئاستی هۆڕمۆنی ئەندرۆجین

فرەکیسیی هێلکەدان مەترسیی تووشبوون بە ئەم نەخۆشییانە زیاد دەکات

  1. نەزۆکی
  2. شەکرەی دووگیانی و بەرزەفشاری خوێن
  3. لەبارچوونی پێشوەختە
  4. شەکرەی جۆری دوو
  5. خەمۆکی
  6. شێرپەنجەی ناوپۆشی منداڵدان
سەروەر سالار

3 کاتژمێر پێش ئێستا