ئێران:  جیاوازی دانوستانی ئەم جارەمان لەگەڵ ئەمریکا ئەوەیە ئێمە براوەین

سامیا حەسەن 3 کاتژمێر پێش ئێستا
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران
وێنە: ڕۆیتەرز
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وێنە: ڕۆیتەرز

سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی تیمی دانوستانکاری ئێران لەگەڵ ئەمریکا ڕایگەیاند، جیاوازی دانوستانی ئەم جارەیان لەگەڵ دانوستانەکانی تایبەت بە رێکەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 لەگەڵ ئەمریکا ئەوەیە ئەم جارە ئێران براوەیە لە گۆڕەپانەکە.

گەڕانەوەى پارە بلۆککراوەکان

محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بە میدیایی فەرمی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، "دەبێت پارە بلۆککراوەکانیان بەدەست بهێنینەوە بخرێتەوە سەر هەژماری بانکی ناوەندیان بە جۆرێک بە ئاسانی بتوانن مامەڵەی پێوە بکەن.

پێشێلى ڕێککەوتنەکە

قالیباف هۆشداری دەدات و دەڵێت، ئەگەر ئەمریکا بێ بەڵێنی بکات لە ڕێککەوتنەکەی ئەم جارە ئەوا ئێرانیش بەو جۆرە مامەڵە دەکات خۆ ئەگەریش هەنگاوی دروست بنێت ئەوا ئەوانیش پابەندی بەڵێنەکانی خۆیان دەبن.

سامیا حەسەن

3 کاتژمێر پێش ئێستا