مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت

دانیار فاروق 2 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتى دارایی و ئابووریی هەرێمى کوردستان، بڵاویکردەوە، ڕۆژى یەکشەممە، 21ـى حوزەیران تاوەکو ڕۆژى پێنجشەممە 25ـى حوزەیران، مووچەى مانگى ئایارى مامۆستایانى گرێبەستى وەزارەتى پەروەردە و خوێندنى باڵاو توێژنەوەى زانستى دابەش دەکرێت.

دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەرانى گرێبەست

وەزارەتى دارایی و ئابووریی، لە ڕاگەیێندراوێکدا، ئاماژەى بەوەشکردووە، لەگەڵ مووچەى مامۆستایانى گرێبەست، مووچەى سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەش دابەش دەکرێت کە گرێبەستن و تەمویلى مووچەیان لەسەر داهاتى ناوخۆیە.

مووچەى فەرمانبەرانى پێش 1ـى تەمموزى 2024

وەزارەتى دارایی، ڕایگەیاندووە، لە هەمان کاتدا مووچەى مانگى ئایارى سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەش دابەش دەکرێت کە لە دواى بەروارى 1ـى تەمووزى 2024ەوە بە شێوەى گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکى دامەزراوەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان دامەزراون، کە شایستەکانیان لەسەر داهاتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان خەرج دەکرێت.

دانیار فاروق

2 کاتژمێر پێش ئێستا