قاسم ئەعرەجی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتە سلێمانی
بەرەبەیانی ئەمڕۆ قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتە سلێمانی و ڕایگەیاند، لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە.
سەردانى مەزارى مام
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و شاندی یاوەری، لەلایەن جەلال شێخ ناجى، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری پێشوازی لێکرا و دواتر ڕاستەوخۆ لەپاش گەیشتنی قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری مام جەلال'ی کرد و پەیامێکی لە دەفتەری یادەوەری مام جەلالدا نووسی.
دیدار لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانى
لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی، قاسم ئەعڕەجی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و گوتیشی، ئەوان وەک لیژنەی باڵای ئەمنی عێراق و ئێران و هەروەها بۆ پرسی حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لێرەن و لە ڕۆژانی داهاتووشدا بۆ ئەو مەبەستە سەردانی هەولێر دەکەن.
2 کاتژمێر پێش ئێستا