وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: لەمساڵدا گەشتە وشکانییەکان 2000 هەزار گەشت تێدەپەڕێنێت
بەهۆی دەروازەی ڕەبیعەوە گەشتە وشکانییەکانی عێراق بەتایبەتی گەشتی ترانزێتی بازرگانی زیادی کردووە و وەزارەتی گواستنەوەی عێراق پێشبینی دەکات گەشتە وشکانییەکانی ترانزێت لەمساڵدا لە دەروازەکانی عێراق بگاتە زیاد لە دوو هەزار گەشت.
زیادبوونى قەبارەی ئاڵوگۆڕی
مورتەزا شەحمانی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی گواستنەوەی وشکانی ڕایگەیاندووە، زیادبوونی گەشتە وشکانییەکان و سیستمی ترانزێت بۆ گواستنەوەی بارەکان بەبێ پشکنینی گومرگی توند، وایکردووە متمانە بەڕێڕەوی بازرگانی عێراق زیاد بکات و قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیش لەناو وڵاتەکەدا زیاد بکات.
کردنەوەى دەروازەکان
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە داهاتوودا گەشتە وشکانییەکان زیادبوونێکی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت، بەتایبەتی لەپاش کردنەوەی دەروازەی ڕەبیعە (عێراق-سووریا)و پێشبینی دەکەن لەمساڵدا 2026، گەشتە وشکانییەکانی ترانزێت لە دەروازەکان، دوو هەزار گەشت تێدەپەڕێنێت، لەکاتیکدا لەساڵی 2025، گەشتەکان زیاد لە هەزار گەشتی ترانزێت بووە.
سوودى سیستمى گواستنەوەى ترانزێت
بەگوێرەی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، دەکرێت سوود لە سیستمی گواستنەوە و ترانزێت وەربگیرێت بۆ سوود وەرگرتن لە پێگەی ناوچەکە و کردنی بە ڕێڕەوەێکی بازرگانی کە بازاڕە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە و ڕۆڵی ئەرێنی دەبێت لەسەر بازرگانی عێراق ئەوەش لەڕێگەی باج و رسوماتەکانی پەیوەست بە ڕێکارەکانی ترانزێت و ڕێگەپێدان.
2 کاتژمێر پێش ئێستا