بەڕێوەبەری ئاژانسی وزەی ئەتۆم: لە دانوستانەکەی هەینی سویسرا ئامادە دەبین

سامیا حەسەن 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ڕافائێل گرۆسی، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم
ڕافائێل گرۆسی، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم

بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند، لە دانوستانەکەی سبەی سویسرا کە لە نێوان تاران و واشنتن ئەنجامدەدرێت ئامادە دەبن و دەشڵێت، هۆکاری دروستبوونی جەنگی نێوان تاران و واشنتن ڕاپۆرتەکانی ئەوان نەبووە.

کارکردن لە بەرنامە ئەتۆمییەکى ئێران

ڕافائێل گرۆسی، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، ڕایگەیاند، ئێستا کاتی کاری تەکنیکییە لە بارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و دەشڵێت، ئیمکانیەتی تەواویان بۆ ئەوە لە بەردەستە، ئەویش لەسەر بنەمای یاداشتنامەی لێکتێگەشتنەکە.

بوونى پەیوەندیی لەگەڵ ئێران و ئەمریکییەکان

گرۆسی دەڵێت، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران لە پەیوەندیی بەردەوامدایە و دەشڵێت، ئێستا کاتی ئەوەیە دەست بە کارە تەکنیکییەکان بکەن و لەگەڵ هاوکارە ئەمریکی و ئێرانییەکانیان دابنیشن بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی کۆنکرێتی.

ئاژانسى ووزەى ئەتۆم لەپشت هێرشەکانى ئێران بوون؟

بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم باسی لەوەشکرد، ڕاپۆرتەکانیان لە بارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران  هۆکاری هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران نەبووە و لە ڕۆژانی داهاتووش ئەوان بە ئێران دەڵێن کە چی هەنگاوێک لە بارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی هەڵگرێت.

ڕافائێل گرۆسی جەختیکردەوە لە ڕۆژانی داهاتوو دەتوانن پلانی ڕوونتر لە بارەی پرسی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دابڕێژن و دەشڵێت، ئەوە بەرپرسیاریەتییەکە لەسەر شانی هەموو لایەک.

سامیا حەسەن

2 کاتژمێر پێش ئێستا