جێرمی کلارکسن تووشی جۆرێکی توندی شێرپەنجەی پڕۆستات بووە
پێشکەشکاری بەناوبانگی بەریتانی، جێرمی کلارکسن, ئاشکرای دەکات کە تووشی جۆرێکی توندی شێرپەنجەی پڕۆستات بووە.
کلارکسن ساڵێک بەر لە ئێستا و لەکاتی تۆمارکردنی دوایین دوو زنجیرەی وەرزی پێنجەمی بەرنامەی تەلیفیزیۆنی "کلارکسنس فارم" تووشبوونی خۆی بەم نەخۆشییە ڕاگەیاندووە، دوێنێ 17ـی 6 ئەو دوو زنجیرەیە پێشکەشکران.
کلارکسن تەمەنی 66 ساڵە و لەکاتی پشکنینە ڕۆتینییەکانی، نموونە لە پڕۆستاتی وەرگیراوە و بۆی دەرکەوتووە کە تووشی جۆرێکی توندی شێرپەنجەی پڕۆستات بووە، باسی لەوەش کردووە کە نەخۆشییەکە لە قۆناغێکی زۆر سەرەتاییدا دەستنیشان کراوە.
پاشان لە نەشتەرگەرییەکدا، %10ـی پڕۆستاتی لابراوە, هەرچەندە کلارکسن نەیگوتووە کە بە تەواوی لە شێرپەنجەکە چاکبووەتەوە، بەڵام بەهۆی زوو دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکەوە، ئێستا دۆخی جێگیرە و چارەسەرە پێویستەکانی بۆ کراوە.
کلارکسن باسی لە گرنگیی پشکنینی پێشوەختە و دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکەی لە قۆناغێکی سەرەتاییدا کردووە، ئەمەش دەبێتە هاندەرێک بۆ پیاوانی دیکە و بەتایبەتیش دانیشتووانی بەریتانیا کە چیدی ئەم پشکنینە زۆر گرنگانە پشتگوێ نەخەن.
2 کاتژمێر پێش ئێستا