ئەکسیۆس: ئیسرائیل خۆی بە پابەندی ڕێککەوتنی ئێران و ئەمریکا نازانێت
ئاژانسی ئەکسیۆسی ئەمریکی لە زاری ڕاوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، ئیسرائیل خۆی بە پابەند نازانێت بەو خاڵەی لە لێکتێگەشتنەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران هاتووە و باس لە ڕاگرتنی جەنگ لە لوبنان دەکات.
ئیسرائیل ناکشێتەوە
بەگوێرەی ئەو ڕاوێژکارە بێت، نەتانیاهوو سەرۆکی ئەمریکای ئاگادار کردووەتەوە، ئیسرائیل لەو ناوچانەی لە باشووری لوبنان کۆنتڕۆڵی کردووە تاوەکو ئەو کاتەی حیزبوڵا چەک دادەنێت ناکشێتەوە.
دۆخى لوبنان لەناو یاداشتەکەى ئێران و ئەمریکا
ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە ئێستا چاودێری لێکتێگەشتنەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکرێت لەسەر ژمارەیەک دۆسیەی هەرێمی لە ناویاندا دۆخی لوبنان، داهاتووی بڵاوبوونەوەی حیزبوڵا لەسەر ڕووباری لیتانی و میکانیزمی جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش.
پەیامى تووند دراوەتە نەتانیاهوو
یەکشەممەی ڕابردووش، لە دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بەیرووت، ترەمپ پەیامێکی توندی ئاڕاستەی نەتانیاهوو کرد لەسەر ئەو هێرشانەی بە ماوەیەکی کورت لە ڕێککەوتنەکە ئانجامدران.
ترەمپ توڕەکراوە
لە لێدوانێکیشدا بۆ کەناڵ 12ـی ئیسرائیلی، ترەمپ ڕایگەیاند: "ڕازی نەبووە لەسەر ئۆپراسیۆنە سەربازییەکە و کاتەکەی توڕەی کردووە".
3 کاتژمێر پێش ئێستا