ئێران: دەبێت بتوانین نەوتەکەمان بەبێ کێشە بفرۆشین
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند، دەبێت تاران بتوانێت بەبێ کێشە نەوتەکەی بفرۆشێت و دەشڵێت، بەرپرسیارێتیی ڕێگری لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان لە ئەستۆی ئەمریکایە.
هەڵگرتنى گەمارۆى نەوت
ئیسماعیل بەقائی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، دەڵێت، هەڵگرتنی گەمارۆی نەوتی ئێران لە ئەمڕۆوە دەست پێدەکات و دەشڵێت، دەبێت تاران بتوانێت نەوتەکەی بفرۆشێت، کێشەی گواستنەوە و دەستڕاگەیشتنی بە داهاتی فرۆشتنی نەوتەکەشی نەبێت.
هۆشدارى ئێران بۆ ئەمریکا
بەقائی هۆشداریی دەداتە ئەمریکا و دەڵێت، ئەگەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان بەردەوام بێت، ئەوا وەکو پێشێلکردنی یاداشتنی لێکتێگەیشتنەکە مامەڵەی لەگەڵ دەکەن.
ئێران: شێرى بریندار هەر شێرە
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەرباری زیانەکان خۆیان بە سەرکەوتوو لە جەنگەکە وەسف دەکات و دەڵێت، دوژمن زیانی پێگەیاندین و برینداری کردین، بەڵام شێرێکی بریندار هەر شێرە و گوتیشی، جەنگەکە نەک هەر نەیهێنانە سەر ئەژنۆ، بەڵکو بەهێزتری کردن لە بواری سەربازی و دیپلۆماسیش دا.
هیواى گەل و متمانە بە بەرپرسان
بەقائی لە کۆتاییدا دەڵێت، تاکە هیوایان ئەوەیە گەلەکەیان بەردەوام بێت لە متمانەکردن بە بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی وڵاتەکەیان و هاوکاربن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ئاسایش و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانیان بە باشترین شێوە مسۆگەر بکرێن.
2 کاتژمێر پێش ئێستا