مەزڵوم عەبدی گەیشتە فەرەنسا و سێ کۆبوونەوە ئەنجام دەدات
ژوان نیزام 2 کاتژمێر پێش ئێستا
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات سەردانی فەڕەنسای کرد و بڕیارە چەند کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەو وڵاتە ئەنجام بدات.
لە ڕۆژئاواوە بۆ ئیتاڵیا و فەڕەنسا و هۆڵەندا و بەلجیکا
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست کەناڵ8 کەوتووە، مەزڵوم عەبدی، پاش تەواوکردنی دوو کۆبوونەوە لە ئیتاڵیا بەرەو فەڕەنسا بەڕێکەوت و ئەمڕۆ سێ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای فەڕەنسا لەو وڵاتە ئەنجام دەدات.
کەناڵ8، ئەوەشی زانیوە، مەزلوم عەبدی دوای تەواوکردنی کۆبوونەوەکانی لە فەڕەنسا بەرەو هۆڵەندا دەڕوات و لەگەڵ بەرپرسانی هۆڵەنداش کۆبوونەوە ئەنجام دەدات، ڕەنگە سەرچاوەیەک بە کەناڵی8ـى ڕاگەیاند، ڕەنگە سەردانی برۆکسلی پایتەختی بەلجیکاش بکات.
دیدارى هەولێر و تۆم باراک
سەردانەکەی مەزڵوم عەبدی بۆ وڵاتانی ئەوروپا پاش دیدارەکەی لە هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و تۆم باراک دێت.
ژوان نیزام
2 کاتژمێر پێش ئێستا