ڕۆی کین: کریستیانۆ قاچی پێوە نەماوە

مەستان حوسامەدین 1 کاتژمێر پێش ئێستا

دوای ئەوەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە یەکەم یاریی خۆی لە مۆندیالی ئەمساڵ، بە ئەنجامی 1-1 بەرامبەر کۆنگۆی دیموکرات یەکسانبوو، هەموو هاندەران بێهیوا بوون لەم ئەنجامە.

چاوەکان هەموو لەسەر کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی پۆرتوگال بوو، تاوەکو گۆڵ بکات و پۆرتوگال ڕزگاربکات لە یەکسانبوون، بەڵام ئەو ئاست و ئەنجامەی پێشکەش نەکرد کە چاوەڕوان دەکرا.

لەم بارەیەوە زۆرێک لە ئەفسانە و یاریزانەکانی پێشووی تۆپی پێ لەسەر کریستیانۆ هاتنە دەنگ، یەکێک لەوانە ڕۆی کین بوو.

واز لە کریستیانۆ بهێنن

ڕۆی کین گوتی:

کێشە لە کریستیانۆ نییە، ئەوەی پێشکەشی دەکات باش نییە، چونکە تەمەنی هەیە و 41 ساڵە، قاچی پێوە نەماوە و چیدیکە کار ناکات، کەواتە کێشەکە لە پۆرتوگالە کە هەموو هیوای لەسەر کریستیانۆ هەڵچنیوە.“هەموو هێرشێک بە کریستیانۆ کۆتایی دێت، هەموو لێدانێکی ڕاستەوخۆ بە کریستیانۆ کۆتایی دێت، هەرچی یاریزانە تۆپ بەرەو کریستیانۆ ئاڕاستە دەکات، ڕاستە ئەو سیمبولی وڵاتەکەیە، بەڵام دەبێت ئەو ڕاستییە تاڵە قبوڵ بکەین کە چیدیکە نابێت هێندە گوشار لە ڕۆناڵدۆ بکرێت.

هاوکات پۆرتوگال یاریزانی گەنج و بەهرەداریی هەیە، باشترە مارتینیزی ڕاهێنەر سەرنج بخاتە سەر ئەو یاریزانانە، بەڵام لەبەر ئەوەی هەمیشە ناوی کریستیانۆ لە پێشە ئەم ڕاهێنەرە ناچارە کریستیانۆ بکاتە پێکهاتەی سەرەکی، ئەمە تۆپی پێیە و دەبێت ئەم ڕاستییە تاڵە قبوڵ بکەین، کە نابێت یاریزانێکی تەمەن 41 ساڵ تەواوی یارییەکە یاریی بکات.

مەستان حوسامەدین

1 کاتژمێر پێش ئێستا