ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەر لە دادگای فیدڕاڵی دژی مەسرور بارزانی سکاڵایان تۆمارکرد

کیژان مەحمود 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ژمارەیەک مامۆستا، فەرمانبەر و خانەنشینی هەرێمی کوردستان، لە دژی ڕاگرتنى پلەبەرزکردنەوە لە دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق سکاڵایان لە دژی مەسرور بارزانى تۆمارکرد.

لە دژی پێشێلکردنی مافەکانیان

ئەحمەد حاجی ڕەشید، پەرلەمانتارى فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری کە بەشدارى لە تۆمارکردنى سکاڵاکە کردووە بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، لەگەڵ ژمارەیەک لە مامۆستا، فەرمانبەر و خانەنشین لە دژی پێشێلکردنی مافەکانیان بە تایبەت وەستاندنی پلەبەرزکردنەوە و سەرەمووچە سکاڵای یاساییان لە دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لە دژی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان تۆمارکرد.

تا ئێستا 10 سکاڵای یاسایی تۆمارکراوە

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەشێوەیەکی فەرمی تاوەکو ئێستا نزیکەی 10 سکاڵای یاسایی لە دادگای فیدراڵی لەسەر پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، بەشێکیان یەکخران و بڕیاریان لێدرا، ئەوانی دیکەش لە تەمموزی 2025دا بەهۆی ئەوەی دادگای باڵای فیدڕاڵی ڕایگەیاند سکاڵاکان لە تایبەتمەندی ئەوان نییە بڕیاریان لەبارەوە نەدرا.

لە ساڵى 2016ـەوە پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەران وەستاوە و سەرەمووچەش ساڵێکە ڕاگیراوە.

کیژان مەحمود

2 کاتژمێر پێش ئێستا