بافڵ جەلال تاڵەبانی: مێژووی پڕشانازیی مەحموود سەنگاوی لە خەباتی ڕزگاریخوازی بەرز دەنرخێنین

کەناڵ8 2 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆبوونوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ مەحموود سەنگاوی، تێکۆشەری دێرینی یەکێتی
کۆبوونوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ مەحموود سەنگاوی، تێکۆشەری دێرینی یەکێتی

سەرۆکی یەکێتی پێشوازی لە مەحموود سەنگاوی کرد، سەنگاویش پاڵپشتیی خۆی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی دووپاتکردەوە و یەکێتیی لە "دەستێکی ئەمین"دا ناوبرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە دەباشان پێشوازی لە مەحموود سەنگاوی، تێکۆشەری دیاری کوردستان و یەکێتی کرد. لە دیدارەکەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی مێژووی پڕ شانازیی سەنگاوی لە خەباتی ڕزگاریخوازیی کوردایەتی و شۆڕشی نوێی گەلەکەمان بە ڕابەرایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد.

پێشمەرگەیەکی دڵسۆز و فەرماندەیەکی دیار

بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا کە مەحموود سەنگاوی وەک یەکێک لە فەرماندە دیارەکانی پێشمەرگە، هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی خەباتدا بووە و دڵسۆزانە خزمەتی خاک و خەڵکی کوردستانی کردووە. ئەمەش دووپاتکەرەوەی پێگەی گرنگی سەنگاوییە لە مێژووی خەباتی گەلەکەماندا.

سەنگاوی: "یەکێتی لە دەستێکی ئەمیندایە"

لای خۆیەوە، مەحموود سەنگاوی پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ هەڵوێست و هەنگاوەکانی سەرۆک بافڵ دووپاتکردەوە. سەنگاوی وتی، "یەکێتی لە دەستێکی ئەمیندایە و دڵخۆشین سازش لەسەر مافی خەڵکە سەربەرزەکەمان ناکات، تاوەکو بە یەکسانی خزمەتی تەواوی خەڵک و ناوچەکانی کوردستان بکرێت." ئەم قسانە، پەیامێکی ڕوونی پاڵپشتی و متمانە بوون بۆ سەرکردایەتیی ئێستای یەکێتی.

کەناڵ8

2 کاتژمێر پێش ئێستا