ترەمپ ڕەخنەگرانی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ ئێران بە گەمژە ناودەبات
ئەمڕۆ ئەو کەس و لایەنانەی ڕەخنە لە لێکتێگەیشتنەکەى نێوان ئەمریکا و ئێران دەگرن، بەر تووڕەیی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا کەوتن.
هێرشی توندی ترەمپ بۆ سەر ڕەخنەگرانی ڕێککەوتنەکە
ترەمپ لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیاڵ هێرشی کردە سەر ڕەخنەگرانی لێکتێگەیشتنەکە لەگەڵ ئێران و بە گەمژە ناویبردن.
ترەمپ لە پۆستەکەدا نووسیویەتی، "ئەو گەمژانەی پێیان وایە من بەشی پێویست توند نەبووم لەگەڵ ئێران، لەکاتێکدا کە بازاڕی بۆرسە گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوویی و نرخی نەوت بەخێرایی دادەبەزێت، یان کەسانێکی خراپن و ئیرەیی دەبەن، یان گەمژەن".
بەشێکی زۆری کۆگاکانی چەکی ئەمریکا بەکارهێنران
بڕیارەکەی ترەمپ بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە و ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران، کە تیایدا 13 سەربازی ئەمریکی کوژران و بەشێکی زۆری کۆگای چەکەکانی ئەمریکا بەکارهێنران، بەشێک لە هاوپەیمانەکانی لە ناوخۆی وڵاتدا تووڕە کردووە.
"ڕێککەوتنەکە خراپترین هەڵەی سیاسییە"
بیڵ کاسیدی، سیناتۆری ئەمریکی لە پارتی کۆماریی ترەمپ، ڕێککەوتنەکەی بە "خراپترین هەڵەی سیاسەتی دەرەوەی چەندین دەیەی ڕابردوو" ناوبرد و گوتی: "ئامانجە ئەتۆمییەکانی ئێران سنووردار نەکراون و فێربوون کە هەڕەشەکردن بە گەرووی هوورمز کاریگەرە."
سوودگەیاندنی دارایی گەورە بە ئێران
بەشێک لە میدیاکانى ئەمریکاش دەڵێن، لێکتێگەیشتنەکە سوودی دارایی زۆر گەورەی بە ئێران بەخشیوە، بەبێ ئەوەی پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران هەڵبوەشێنێتەوە.
4 کاتژمێر پێش ئێستا