عەممار حەکیم: هەڵوێستی خەڵکی هەڵەبجە بەرز دەنرخێنم

ئارام یوسف 3 کاتژمێر پێش ئێستا
عەممار حەکیم، سەرۆکى ڕەوتى حیکمەى نیشتمانى. فۆتۆ: واع
عەممار حەکیم، سەرۆکى ڕەوتى حیکمەى نیشتمانى. فۆتۆ: واع

عەمار حەکیم، ئەمینداری ڕەوتی حیکمەى نیشتمانى، ستایشی هەڵوێستی خەڵکی هەڵەبجە و هەورامان دەکات بۆ پڕۆسەی گەڕان و دۆزینەوەی تەرمی کچەکەی کەربەلا و دەڵێت، ئەو کارەیان وەک شاهیدێکی زیندوو لەسەر ڕەسەنی گەلی کورد بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە.

داستانێکی مێژوویی

عەمار حەکیم لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، هەشت ڕۆژی کاری بەردەوام، داستانێکی مرۆیی ڕاستەقینەی بەرجەستە کرد، هەوڵی دەزگا ئەمنییەکان، تیمەکانی بەرگریی شارستانی و سەدان خۆبەخشی لە پڕۆسەی گەڕان بەدوای کچە خنکاوەکەی سەیرانگەی ئەحمەدئاوا یەکخست.

بەرزترین ماناکانی یەکهەڵوێستی

دەشڵێت، ئەو دیمەنە ڕەنگدانەوەی بەرزترین ماناکانی یەکهەڵوێستی و بەرپرسیارێتی مرۆڤانەیە.

بەرز نرخاندنی هەڵوێستی خەڵکی هەڵەبجە

عەمما حەکیم دەشڵێت، ئەو هەڵوێستەی خەڵکی جوامێری هەڵەبجە بەرزدەنرخێنم بەوپەڕی ڕێز و پێزانینەوە، وەک شاهیدێکی زیندوو لەسەر ڕەسەنی گەلی کورد دەمێنێتەوە لەکاتی تەنگانەدا.

ئارام یوسف

3 کاتژمێر پێش ئێستا