سەردار ساڵح ماڵئاوایی لە بابان کرد
هەرێز جەمال 2 کاتژمێر پێش ئێستا
دواى سەرخستنى یانەکەى شارى سلێمانى بۆ خولى نایابى کوردستان، سەردار ساڵحى ڕاهێنەر ڕایگەیاند، گرێبەستەکەى لەگەڵ یانەى بابان بۆ یەک وەرز بووە لە ئەمڕۆوە پەیوەندیی لەگەڵ ئەو یانەیە نەماوە.
بەپێى زانیارییەکانى کەناڵ8، ئەگەرێکى بەهێز هەیە سەردار ساڵح وەک ڕاهێنەرى نوێى یانەى سلێمانى بەشدار لە خولى پلە دووى یانەکانى عێراق بۆ وەرزى داهاتوو دەستبەکاربێت
سەردار ساڵح، یەکێکە لە ڕاهێنەرە دیارەکانى کوردستان، پێشتر ڕاهێنەرى یانەکانى ئاشتى و پێشمەرگەى سلێمانى و سلێمانى و خەڵاتى پێنجوێن بووە.
هەرێز جەمال
2 کاتژمێر پێش ئێستا