بەبۆنەی واژۆکردنی یاداشتەکەوە ڕێبەری ئێران پەیامێکی بڵاوکردەوە

بەهزاد ئەحمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران
موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران

موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری ئێران لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، سەبارەت بە واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکگەیشتنی ئێران لەگەڵ ئەمریکا، سەرەتا بۆچوونێکی جیاوازم هەبووە، بەڵام دوای ئەوەی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بەڵێنیدا بەرپرسیارێتیی پاراستنی مافەکانی ئێران لە ئەستۆبگرێت، پێی ڕازی بووم.

سەرۆکی ئەمریکا ئامرازی زۆری بەکارهێنا

ڕێبەری ئێران لە پەیامەکەدا جەخت لەوە دەکاتەوە، بەرپرسانی ئێران هەوڵی زۆریانداوە بۆ گەیشتن بە قۆناغی واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکگەیشتن و دەشڵێت، سەرۆکی ئەمریکا لە پێگەی لاوازییەوە ئامرازی جۆراوجۆری بەکارهێنا بۆ گەیشتن بەو یاداشتنامەیە.

"دانوستان بە مانای قبوڵکردنی هەڵوێستی ئەمریکا نییە"

هاوکات باس لەوەشدەکات، ئەنجامدانی دانوستانی ڕاستەوخۆ لە داهاتوودا بەو مانایە نییە کە مەرجی دوژمن قبوڵ دەکەن، دەشڵێت، پزیشکیان دڵنیای کردووەتەوە، ئەگەر لایەنی ئەمریکی بیەوێت لەسەر داواکارییەکانی خۆی بەردەوام بێت، ئەوان ملکەچ نابن و چاوەڕێی جێبەجێکردنی مەرجەکانی ناو یاداشتەکە دەکەن، لەکاتێکدا دانوستانەکان بەو مانایە نایەت کە هەڵوێستی ئەمریکا قبوڵ بکەن.

بەرپرسیارێتی سەرۆککۆماری ئێران

موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری ئێران لە پەیامەکەیدا جارێکی دیکە دووپاتی کردووەتەوە کە سەرۆککۆماری ئیران بەڵێنیداوە بەرپرسیارێتیی پاراستنی مافی گەلەکەیان و بەرەی مقاوەمەش لە ئەستۆبگرێت.

بەهزاد ئەحمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا