قالیباف: یاداشتەکە ڕێگەدەدات پارە لە کەشتییەکان وەربگرین

بەهزاد ئەحمەد 3 کاتژمێر پێش ئێستا
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران

محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمان و شاندی دانوستانکاری ئێران ڕایگەیاند، بەگوێرەی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە، مافی ئەوەیان هەیە پارەی ڕسومات لەو کەشتیانە وەربگرن کە بە گەرووی هوورمزدا تێدەپەڕن.

لە یاداشتەکە ئیمزاکراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە

قالیباف لە دیمانەیەکدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێران ڕوونیکردەوە یاسا نێودەوڵەتییەکان ماف بە وڵاتانی کەناراویی هاوسنوور لەگەڵ گەرووەکە دەدەن کە بەرپرسیارێتیی تایبەتیان هەبێت و لەنێو ئەو بەرپرسیارێتیانەدا وەرگرتنی ڕسوماتە لە کەشتییەکان، جەختی لەوەشکردەوە ئەمە لە یاداشتی لێکتێگەیشتندا لەگەڵ ئەمریکا ئاماژەی پێکراوە.

تێپەڕینی بێبەرامبەری کەشتییەکان

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەگوێرەی ئەو 14 ماددەی لە یاداشتەکەدا هاتووە، کە دوێنێ لە لایەن لە لایەن ترەمپ و پزیشکیانەوە واژۆ کرا، ئاماژە بە "تێپەرینی بێبەرامبەری کەشتییەکان لە گەرووی هوورمز" کراوە.

"گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە دۆخی پێشووی"

سەرۆکی پەرلەمان و شاندی دانوستانکاری ئێران لەو بارەیەوە گوتی " کاتێک لە ناوەڕاستی جەنگدا بووین، لە پۆستێکدا نووسیبووم کە گەرووی هوورمز هەرگیز ناگەڕێتەوە دۆخی پێشووی و ئەمڕۆش ئەوە بووە بە واقیع، بێگومان ئەمە بەو مانایە نییە کە ئێمە بەنیازین یاسا نێودەوڵەتییەکان و ڕێساکانی کەشتیوانی دەریایی پێشێل بکەین.

وەرگرتنی ڕسوومان لە کەشتییەکان

قالیباف گوتشی " بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان، دەوڵەتە کەناراوییەکانی هاوسنوور لەگەڵ گەرووەکە بەرپرسیارێتیی تایبەتیان هەیە، لەوانە وەرگرتنی ڕسومات لەو کەشتییانەی بە گەرووەکەدا تێدەپەڕن، بەرامبەر بەو خزمەتگوزارییانەی کە وەریدەگرن، ئەمەش لە یاداشتی لێکگەیشتنەکەدا ئاماژەی پێکراوە"._

بەهزاد ئەحمەد

3 کاتژمێر پێش ئێستا