ڕووسیا تەرمی 522 ئۆکرانی ڕادەستی کیێڤ کردەوە

یەسنا ئومێد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
مەراسیمی-بەڕێکردنی-تەرمێکی-سەربازی-ئۆکرانی-بۆ-مەزارگەیەکی-وڵاتەکەی-scaled
مەراسیمی-بەڕێکردنی-تەرمێکی-سەربازی-ئۆکرانی-بۆ-مەزارگەیەکی-وڵاتەکەی-scaled

ڕووسیا تەرمی 522 سەربازی ئۆکرانی ڕادەستی بەرپرسانی کیێڤ کردەوە، ئەم بڕیارە یەکێکە لەو هەماهەنگییانەی لە نێوان هەردوو وڵات، کە تاوەکو ئێستا بەردەوامە.

سەنتەری جەنگی زیندانییەکانی ئۆکرانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلیگرام نووسیویەتی، لە دەرەنجامی هەوڵەکان بۆ ڕادەستکردنەوەی جەستەی ئەم هاوڵاتییانە بۆ وڵاتی خۆیان، 522 تەرم ڕادەستی ئۆکرانیا کرایەوە.

سەربازی ئۆکرانیان تێدا بووە

سەنتەرەکە دەشڵێت، بەگوێرەی زانیارییەکانى ڕووسیا، تەرمەکان هاوڵاتییانی ئۆکرانی بوون، بە دیاریکراویش، سەربازی ئۆکرانییان تێدابووە.

ئۆکرانییەکان هیچ زانیارییەکیان بلاونەکردووەتەوە

شەمسەیل سارالیڤ، پەرلەمانتاری ڕووسی زانیارییەکی بۆ تۆڕی هەواڵی ئاڕ بی سی ڕووسی پشتڕاستکردەوە، بەڵام بەرپرسانی ئۆکرانیا تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکیان لەسەر ئەم پرسە بڵاونەکردووەتەوە.

ئۆپراسیۆنی چڕ دژی یەکتر بەردەوامە

ڕادەستکردنەوەی ئەم تەرمانە لەکاتێکدایە، هەر یەک لە ئۆکرانیا و ڕووسیا، ئۆپراسیۆنی چڕی سەربازییان بەرامبەر یەکدی دەستپێکردووەتەوە.

گفتوگۆ و دانوستانەکان بە چەقبەستوویی ماوەتەوەوە

گفتوگۆ و دانوستانەکانیش بۆ وەستاندنی ئەم جەنگە کە ماوەی چوار ساڵە لە نێوان هەردوو وڵات بەردەوامە، دەستیپێکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا بە چەقبەستوویی ماوەتەوە، ئاڵوگۆری زیندانییەکان و تەرمەکان لەنێوان هەردوو وڵات، لە سەرەتاى جەنگەکەوە تاوەکو ئێستا بەردەوامە.

 لەسەرەتای جەنگەکەوە، لە نێوان هەردوو وڵات زیاتر لە هەشت هەزار زیندانیکراو ئاڵوگۆرکراوە، بەلایەنی کەم تەرمی 21 هەزار تەرمیشییان ڕادەستی یەکتر کردووەتەوە.

یەسنا ئومێد

2 کاتژمێر پێش ئێستا