لە پشدەر شوانکارێک بەهۆى هەڵدێرانەوە لە شاخ گیانى لە دەستدا
لە سنوورى شارۆچکەى پشدەر شوانکارێک بەهۆى هەڵدێرانەوە لە کوێستانەکانی گوندی ڕەزگە گیانى لە دەستدا.
هەڵدێراوە بۆ ناو رەنوی بەفر
بەگوێرەى زانیارییەکان، شوانکارەکە دانیشتووی گوندی ڕەزگەی سەر بەشارەدێى ژاراوەیە و لە کوێستانەکانی گوندەکە هەڵدێراوەو کەوتووەتە ناو ڕەنوی بەفر، بەم هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
گوندنیشینێکى ڕەزگە بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، بەشێک لە دانیشتووانى گوندەکە بەڕێکەوتوون بۆ شوێنى ڕووداوەکە بەمەبەستى هێنانەوەى تەرمەکە.
خۆبەخشانە چوون بۆ هێنانەوەی تەرمەکەی
گوتیشى "لایەنە پەیوەندیدارەکانیان لە ڕووداوەکە ئاگادار نەکردووەتەوە و خۆیان خۆبەخشانە دەچن بۆ هێنانەوەى تەرمەکە".
بەرگری شارستانی ڕاپەڕین لە ڕووداوەکە ئاگادار نەکراونەتەوە
هاوکات، عەلی قادر، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ڕاپەڕین بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، تاوەکو ئێستا لە ڕووداوەکە ئاگادار نەکراونەتەوە هەرکاتێک ئاگاداربکرێنەوە تیمەکانیان ڕەوانەى شوێنەکە دەکەن.
بەگوێرەى زانیارییەکان، شوانکارەکە ناوى محەممەد حەمدە تەمەنى 22 ساڵە.
3 کاتژمێر پێش ئێستا