خزمەتگوزاریی جیاکردنەوەی خانەی خێزان لە فۆڕمی ئەلیکترۆنی خێزان دەستیپێکرد

ئارام یوسف 2 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەستپێکردنی خزمەتگوزاریی جیاکردنەوەی خانەی خێزانی لە سێ پارێزگا لەڕێگەی پڕۆگرامی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک ڕاگەیاند.

لە پارێزگایەکى هەرێم و دوو پارێزگاى عێراق کارایە

تاڵیب حەسەن نەعمە، بەڕێوەبەری گشتیی پلان و بەدواداچوون لە وەزارەتی بازرگانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گوتووە، "خزمەتگوزاریی جیاکردنەوەی خانەی خێزان، لە لقەکانی دهۆک، دیالە و بابل دەستیپێکردووە، لە ڕێگەی ئەپی فۆڕمی خۆراکی ئەلیکرۆنییەوە".

بەشێوەى پلەبەندى بۆ پارێزگاکانى دیکە

ئاماژەی بەوەشکردووە، خزمەتگوزارییەکە بەشێوەیەکی پلەبەندی لە پارێزگاکانی دیکە دەستپێدەکات.

ڕاگرتنى خزمەتگوزارییەکە

ماوەی چەند ساڵێکە خزمەتگوزاری جیاکردنەوەی خانەی خێزانی لە فۆڕمی خۆراک ڕاگیراوە و ژمارەیەکی زۆر لە هاونیشتمانییان لە هەرێمى کوردستان و هاوڵاتییانى عێراق چاوەڕوانی دەستپێکردنەوەی خززمەتگوزارییەکەن.

ئارام یوسف

2 کاتژمێر پێش ئێستا