وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار داواکارییەک ئاڕاستەى وەزارەتەکان دەکات
وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزارى حکومەتى هەرێمى کوردستان، داوا لە وەزارەت و دەستە و دامەزراوە حکومییەکان دەکات، ئامارى دروستى فەرمانبەرانى گرێبەستیان بۆ بنێرن، تاوەکو زەوییان پێبدرێت.
فەرمانبەرانى گرێبەست زەوى وەردەگرن
سەربەست مەولود، سەرۆکى لیژنەى وردبینى و پێدانى زەوى بە فەرمانبەران لە وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، فەرمانبەرانى گرێبەست هاوشێوەى فەرمانبەرانى هەمیشەیی زەوییان پێدەدرێت و مەرجى پێدانى زەوى بەو فەرمانبەرانەش، هەمان ئەو مەرجەیە کە زەوى دەدرێتە فەرمانبەرانى میلاک.
مەرجەکان چین؟
گوتیشى، سەرەکیترین دوو مەرج ئەوەیە، فەرمانبەرەکە هەشت ساڵ گرێبەستى هەبێت، پێشتر لە وەرگرتنى زەوى سوودمەند نەبووبێت، بۆیە داوایان لە وەزارەتەکان کردووە، ئامارى دروستى ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانەیان بۆ بەرزبکەنەوە کە ئەو مەرجانەیان تێدایە، دواى ئەوە سەرجەمیان دەکرێنە لیستێک و ئاڕاستەى ئەنجوومەنى وەزیران دەکرێن، بۆ ئەوەى بە گوێرەى کارتى زانیاریی لە شارەوانییەکانى خۆیان زەوییان پێبدرێت.
ڕەزامەندى بۆ 1500 فەرمانبەر و خانەنشین و پێشمەرگە
تاوەکو ئێستا نزیکەى 500 هەزار فەرمانبەر، خانەنشین و پێشمەرگە ڕەزامەندیی پێدانى زەوییان هەیە، بەڵام بەهۆى زۆرى ژمارەى فەرمانبەران و کەمى زەوى ئیفرازکراو، تاوەکو ئێستا کەمتر لە 25ـى ئەو ژمارەیە زەوییان پێدراوە.
3 کاتژمێر پێش ئێستا