سویسرا: دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە وڵاتەکەمان بەڕێوەناچێت

سامیا حەسەن 3 کاتژمێر پێش ئێستا

دانوستانی نێوان تاران و واشنتن کە بڕیاربوو ئەمڕۆ لە سویسرا بەڕێوەبچێت دواخرا و کۆشکی سپییش دەڵێت، جەى دی ڤانس گەشتى بۆ سویسرا نەکردووە.

دانوستان ئەنجامنادرێت

لە ڕاگەیێندراوێکدا وەزارەتى دەرەوەى سویسرا بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، "دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە وڵاتەکەمان بەڕێوەناچێت".

جەى دی ڤانس نەچۆتە سویسرا

ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی سویسرا دوای ئەوە هات، کۆشکى سپى ڕایگەیاند، جەى دی ڤانس جێگری دۆناڵد ترەمپ و سەرۆکی شاندی ئەمریکا بۆ دانوستانەکان لەگەڵ ئێران، گەشتى بۆ سویسرا نەکردووە.

کێشەى لۆجستى بۆ دانوستانەکان دروستبووە

کۆشکی سپی گووتوشیەتی، کێشە لۆجستییەکانی پەیوەست بە دانوستانەکان وایکردووە دی ڤانس گەشت بۆ سویسرا نەکات و بەڵام چاوەڕوانى دەستپێکردنی گفتوگۆى تەکنیکی لەگەڵ تاران دەکەن لە زووترین کاتدا.

جیهان لە چاوەڕوانى ئەمڕۆدا بوو

دوای واژۆی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان تاران و واشنتن، جیهان چاوى لەسەر ئەوە بوو بڕیار بوو ئەمڕۆ هەینی یەکەم دانوستانی نێوانیان بە نێوەندگیریی پاکستان و قەتەر لە سویسرا بەڕێوەبچێت و بەفەرمى ڕێککەوتنەکە واژۆ بکەن.

شەوی 17 لەسەر 18 هەریەکە لە دۆناڵد ترەمپ و مەسعود پزیشکیان یاداشتى لێکتێگەیشتنى ئەمریکا و ئێرانیان بەشێوەى ئەلیکترۆنى واژۆ کرد.

سامیا حەسەن

3 کاتژمێر پێش ئێستا