وەزیرى نەوتى عێراق: هەناردەى نەوت بەشێوەى پلەبەندی دەچێتەوە ئاستى پێشوو
باسم محەممەد خزەیر، وەزیرى نەوتى عێراق، ڕایگەیاند، کێڵگە نەوتییەکان بۆ دەستپێکردنەوەى دەرهێنانى نەوت ئامادەن و هەناردەى نەوتى عێراقیش بەشێوەى پلەبەندیی دەچێتەوە ئاستى پێش دەستپێکردنى جەنگى ئەمریکا و ئێران.
کێڵگەکان ئامادەن
وەزیرى نەوتى عێراق، لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوەکرد، کێڵگە نەوتییەکان بۆ دەستپێکردنەوەى پرۆسەى دەرهێنانى نەوت ئامادەن.
بەشێوەى پلەبەندى
ڕوونیشیکردەوە، گەڕانەوە بۆ دۆخى ئاسایی بەشێوەیەکى پلەبەندیی دەبێت، تاوەکو دەگاتە تێکڕاى ئاستەکانى پێشوو.
پەیوەندى بەسەرجەم کڕیارانەوە کراوە
وەزیرى نەوتى عێراق ڕاشیگەیاند، کۆمپانیاى نەوتى عێراق (سۆمۆ) پەیوەندى بە سەرجەم کڕیارانەوە کردووە، تاوەکو کەشتییە نەوتهەڵگرەکانیان بنێرنە بەندەرەکانى عێراق بۆ بارکردنى ئەو بڕە نەوتەى گرێبەستى لەسەر کراوە، بەو جۆرەش ئاستى هەناردەى نەوت بەرەو ئاساییبوونەوە دەڕوات، ئەوەش بە پشتبەستن بە ئاساییبوونەوەى تێپەڕبوونى کەشتییەکان لە گەرووى هوورمز.
جەنگى ئەمریکا و ئێران و داخرانى گەرووى هوورمز، زیانى گەورەیان بە ئابووریی عێراق گەیاند، ئاستى بەرهەمهێنانى نەوتى وڵاتەکەى لە چوار ملیۆن بەرمیلەوە بۆ ملیۆنێک و 500 هەزار بەرمیل کەمکردەوە.
2 کاتژمێر پێش ئێستا