بەهۆى تەقینى بوتڵێکى غاز لە زاخۆ 11 هاونیشتمانى برینداربوون
ئارام قەرەداغی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
لە زاخۆ بەهۆى تەقینى بوتڵێکى غاز 11 هاونیشتمانى سووتان و برینداربوون، بەڕێوەبەرایەتى تەندروستیى زاخۆش دەڵێت" بەشێک لە بریندارەکان بەهۆى قورسى برینەکەیانەوە گواستراونەتەوە دهۆک.
بریندارەکان لە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى دهۆکن
ئەمیر عەلى، بەرپرسى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى تەندروستیى زاخۆ بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، بەهۆى ڕووداوەکەوە 11 کەس برینداربوون، پێنج کەسیان ڕاستەوخۆ بەهۆى قورسى برینەکانیان ڕەوانەی نەخۆشخانەى فریاکەوتنى دهۆک کراون و شەش لە بریندارەکانیش لە ئیدارەى زاخۆ چارەسەریان بۆ دەکرێت.
بەشێک لە بوتڵى غازەکان ستاندارد نین
لە هەرێمى کوردستان بەشێک لە بوتڵی غازى ماڵان، بەگوێرەى ستانداردى کارپێکراوى لیژنەکانى بەرگرى و فریاکەوتن نییە، بۆیە بە فەرمیى ڕێگە بە کڕین و فرۆشتنیان نادرێت و مەترسی تەقینیان لەسەرە.
ئارام قەرەداغی
2 کاتژمێر پێش ئێستا