قالیباف: گوێڕایەڵی فەرمانی ڕێبەرین لەبارەی یاداشتنامەکەوە

سامیا حەسەن 3 کاتژمێر پێش ئێستا
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران
وێنە: ڕۆیتەرز
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وێنە: ڕۆیتەرز

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، گوێڕایەڵیی فەرمانی ڕێبەری ئێران دەکەن لەبارەی یاداشتنامەکەوە.

گوێڕایەڵى فەرمانەکانن

محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، گوێڕایەڵى ئەو فەرمانەی موجتەبا خامنەیی، ڕێبەرى باڵاى ئێرانن لەسەر بەدواداچوون بۆ مەرج و بەندەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکە، دەریکردووە.

لە ئەگەرى شکاندنى بەڵێن

قالیباف دەشڵێت، لە ئەگەری بێ بەڵێنی و زیادەڕۆیی لایەنی بەرامبەر، هیچ بژرادەیەکی دیکەیان جگە لە وەڵامێکی توند بۆ دووژمنەکانیان نییە.

پەیامى هەڕەشە بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران نووسیویەتی، دووژمنەکانیان کە مەبەستی ئەمریکا و ئیسرائیلە، یەک جار لە جەنگدا لێدانی توندتان بەرکەوت، ئەگەر جارێکی دیکە هەمان ڕێگا هەڵبژێرن، ئەوا توندتر لێیان دەدەن".

موجتەبا خامنەیی چۆن ڕازی بوو؟

بڵاوکراوەکەى قالیباف لە کاتێکدایە موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری ئێران لە پەیامێکدا بە بۆنەی واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وڵاتەکەی و ئەمریکا ڕایگەیاند، سەرەتا بۆچوونێکی جیاوازی هەبووە، بەڵام دوای ئەوەی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بەڵێنیدا بەرپرسیارێتیی پاراستنی مافەکانی ئێران لە ئەستۆ بگرێت، پێی ڕازی بووە.

دانوستاندن بەواتاى قبوڵکردنى مەرج نیە

گوتیشی، دانوستانی ڕاستەوخۆ لە داهاتوودا بەو مانایە نییە کە مەرجی دوژمن قبوڵ دەکەن.

سامیا حەسەن

3 کاتژمێر پێش ئێستا