یۆرگن کلۆپ: کێشەی کریستیانۆ ئەمەیە
دوای ئەوەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە یەکەم یاریی خۆی لە مۆندیالی ئەمساڵ، بە ئەنجامی 1-1 بەرامبەر کۆنگۆی دیموکرات یەکسانبوو، هەموو هاندەران بێهیوا بوون لەم ئەنجامە.
چاوەکان هەموو لەسەر کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی پۆرتوگال بوو، تاوەکو گۆڵ بکات و پۆرتوگال ڕزگاربکات لە یەکسانبوون، بەڵام ئەو ئاست و ئەنجامەی پێشکەش نەکرد کە چاوەڕوان دەکرا.
لەم بارەیەوە زۆرێک لە ئەفسانە و یاریزانەکانی پێشووی تۆپی پێ لەسەر کریستیانۆ هاتنە دەنگ، یەکێک لەوانە یۆرگن کلۆپ بوو.
یارمەتی کریستیانۆ نادەن
هەمووان دەیانەوێت باسی کریستیانۆ بکەن، با منیش ئەمە بڵێم، هەمووان باسی ئەوە دەکەن بۆچی دەبێت 90 خولەک یاریی بکات؟ یان باسی تەمەنی دەکەن، یان دەڵێن بۆچی دەبێت لە پێکهاتەی سەرەکی بێت؟ بەڵام باوەڕ بکەن ئەمە لای من کێشە نییە، کێشە ئەو یاریزانانەی دەوروبەری کریستیانۆن.
تەماشای یارییەکەم کرد، یاریزانی زۆر گەنج و بەهرەدار دەبینم، بەڵام نە گەرم و گوڕی زۆریان هەیە، نە قوربانی زۆر دەدەن، نە یارمەتی یەکتریش دەدەن.
یارییکردن بۆ تیمی هەڵبژاردە وەکو یانەیەک نییە، لە هەڵبژاردە شەڕی زیاتر، ڕاکردنی زیاتر، وە قوربانی زیاترت دەوێت، دەبێت ئەم یاریزانانە زۆر برسی بن بۆ بردنەوە، دەبێت ڕۆحییەتی یارمەتیدانیان بۆ یەکتر هەبێت.
یۆرگن کلۆپ.
3 کاتژمێر پێش ئێستا