سەرۆککۆماری ئێران و میری قەتەر پەیوەندییەکى تەلەفۆنییان کرد
مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران و تەمیم بن حەمەد ئالسانی، میری قەتەر لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دوایین هەوڵە دیپلۆماسییەکان و پێشهاتەکانی ناوچەکە و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوانیان تاوتوێ کرد.
ڕۆڵى قەتەڕ لە ڕێککەوتنەکاندا
میدیای ئێران بڵاویکردووەتەوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرۆکی ئێران سوپاسی ڕۆڵی قەتەری لە هەنگاوە دیپلۆماسییەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن کردووە و ڕایگەیاندووە، بە بێ هەوڵەکانی پاکستان و قەتەر و ژمارەیەک وڵاتی دیکە، ڕێگەکانی گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا ئەستەم دەبوو.
تاران پابەندى پەیوەندییەکانە لەگەڵ وڵاتانى موسوڵمان
پزیشکیان بە میری قەتەری گوتووە، تاران پابەندە بە پەیوەندی باشی سیاسی و ئابووری و فەرهەنگیی لەگەڵ وڵاتانی موسڵمان و ناوچەکە.
قەتەڕ: ڕێککەوتنەکە هەنگاوێکى گرنگە
هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا میری قەتەر واژۆکردنی یاداشتنامەکەی تاران و واشنتنى بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ کۆتاییهاتنی جەنگ و بەرقەرارکردنی ئارامی و ئاسایش لە ناوچەکە ناوبردووە و ڕایگەیاندووە، دەوحە لە هەوڵەکانی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تاران بەردەوام دەبێت.
2 کاتژمێر پێش ئێستا