ئیسرائیل: هێرشمان کردووەتە سەر 80 ئامانجی حیزبوڵا لە لوبنان

شێوە عومەر 3 کاتژمێر پێش ئێستا
دیمەنى یەکێک لە پێگەکانى حیزبوڵاى لوبنان کە بەیانى ئەمڕۆ هەینى، لەلایەن ئیسرائیلەوە کراوەتە ئامانج
دیمەنى یەکێک لە پێگەکانى حیزبوڵاى لوبنان کە بەیانى ئەمڕۆ هەینى، لەلایەن ئیسرائیلەوە کراوەتە ئامانج

ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە وەڵامی پێشێلکارییەکانی ئاگربەست لەلایەن حیزبوڵاوە، هێرشیان کردووەتە سەر زیاتر لە 80 ئامانجی حیزبوڵا لە لوبنان و دەیان چەکداریشیان کوشتووە.

80 پێگە کراوەتە ئامانج

سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند بە درێژایی شەو، سوپای ئیسرائیل زیاتر لە 80 ناوەندی فەرماندەیی، چەکدار، خاڵی تەقەکردن و ژێرخانی دیکەی لە ناوچەی نەبەتیە و ناوچەکانی دیکەی باشووری لوبنانی کردە ئامانج، چ لەناو و چ لە دەرەوەی ناوچە ئەمنییەکە.

دەیان چەکدارى حیزبوڵا کوژران

هاوکات لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە دەیان چەکداری حیزبوڵا کە لەکاتی هێرشەکاندا لە ناوەندەکانی فەرماندەییدا کاریان دەکرد کوژروان.

ئامارەکانى تەندروستى چى دەڵێن؟

هاوکات، تەندروستیی لوبنان بڵاویکردەوە، لە هێرشەکانی شەوی ڕابردووی ئیسرائیل، 51 کەس بوونەتە قوربانى.

بەیانیی ئەمڕۆ، سوپای ئیسرائیل کوژرانی چوار سەربازی خۆی لە باشووری لوبنان ڕاگەیاند، ئەمەش یەکەم زیانی گیانیی سوپای ئەو وڵاتەیە لە دوای واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان واشنتن و تاران بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە بڕیار بوو پشوویەک بە بەرەکانی شەڕ لە لوبنانیش ببەخشێت.

شێوە عومەر

3 کاتژمێر پێش ئێستا