ئێران لە پێنج ڕۆژدا 18 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە
کۆمپانیایەکی جیهانی تایبەت بە چاودێری هەناردەی نەوت لە وڵاتانی جیهان، ڕایگەیاند، لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا، تاران 18 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە.
لە نێوان ڕۆژانى 14 بۆ 18ى حوزەیران
ئاژانسە فەرمییەکانی ئێران بە پشتبەستن بە کۆمپانیای تانکەر تراکەرز کە کۆمپانیاییەکی تایبەتە بە بەداواداچوون و چاودێریی هەناردەی نەوت و جووڵەی کەشتییە نەوتییەکان لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان، بڵاویانکردووەتەوە، لە 14 بۆ 18ـى ئەم مانگە، تاران توانیویەتی 18 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە بکات.
بە بەهاى 1 ملیار و 440 ملیۆن دۆلار
بەگوێرەی کۆمپانیاکە، هەناردەی ئەو 18 ملیۆن بەرمیل نەوتە، بە بەهای 1.44 ملیار دۆلار بووە.
یاداشتنامەى لێکتێگەیشتنەکە کرانەوە بەڕووى فرۆشتنى نەوت
هەناردە و فرۆشتنی نەوتەکەی ئێران لە کاتێکدایە، دەقی لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمریکا و ئێراندا هاتووە، ئەمریکا بەڵێن دەدات، هەموو سزاکانی سەر ئێران هەڵبوەشێنێتەوە و ڕێگەبدات بە هەناردەکردنی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکانی ئێران.
بەگوێرەی وەزارەتی وزەی ئێران، لەئێستادا ڕۆژانە نزیکەی 3 ملیۆن بەرمیل نەوت لە وڵاتەکە بەرهەمدێت.
3 کاتژمێر پێش ئێستا