لە سلێمانى بەرهەمهێنانى کارەبا لە وزەى خۆر گەیشتووەتە زیاتر لە 96 مێگاوات

دانیار فاروق 2 کاتژمێر پێش ئێستا
سیستمی سۆلار لەسەربانى ماڵێک لە هەرێمى کوردستان
سیستمی سۆلار لەسەربانى ماڵێک لە هەرێمى کوردستان

لەماوەى 30 ڕۆژدا لە سلێمانى بەرهەمهێنانى کارەبا لە ڕێگەى وزەى خۆرەوە پێنج مێگاوات زیادى کردووە و گەیشتووەتە زیاتر لە 96 مێگاوات.

سیستمى وزەى خۆر لە زۆربووندایە

بەگوێرەى ئامارەكانی بەشی وزە نوێبووەكانی بەڕێوبەرایەتیی تەکنیک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەباى سلێمانى، دانانی سیستمی كارەبای وزەی خۆر لە زیادبووندایە و كۆی گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر تاوەکو ڕۆژى 14ـى حوزەیران، گەیشتوەتە زیاتر لە (97) مێگاوات كارەبا.

4060 هاوبەش تۆمار کراون

لە ئامارەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، تاوەکو 14ـى حوزەیران، ژمارەی ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە سیستمی سۆلاریان داناوە و لە بەشی ووزە نوێبووەكان تۆماركراون، گەیشتوەتە چوار هەزار و 60 هاوبەش و بڕی بەرهه‌مهێنانی كارەبایان گەیشتوەتە 96.140 مێگاوات، لە كاتێكدا تاوەکو شەشى ئایار ژمارەی ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە سیستمەكەیان داناوە سێ هەزار و 746 هاوبەش بووە و بەرهەمی کارەباکەیان (91.623) مێگاوات بووە.

دابەشبوونى هاوبەشان بەسەر ماڵان و شوێنە بازرگانییەکان

هەر بەگوێرەى ئامارەكانی بەشی ووزە نوێبووەكانی بەڕێوبەرایەتیی تەکنیک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەباى سلێمانى تاوەکو 14ـى حوزەیران ئه‌و هاوبەشانەی سیستمی سۆلاریان داناوە بریتیی بوون لە سێ هەزار و 354 هاوبەشى ماڵان، 579 هاوبەشى بازرگانى، 15 هاوبەشى پیشەسازى و 106 هاوبەشى کشتوکاڵى و حەوت هاوبەشى حکومى.

دانیار فاروق

2 کاتژمێر پێش ئێستا