پارێزگارى کەربەلا شەقامێکى گشتى شارەکەى کرد بەناوى هەڵەبجە
نەسیف جاسم خەتابى، پارێزگارى کەربەلا، بەهۆى ئەو هەڵوێستەى هاونیشتمانییانى هەڵەبجە لە میانى گەڕان و دۆزینەوەى تەرمى ڕوقەییە، ئەو کچەى لە سەیرانگاى ئەحمەدئاوا کەوتە ناو ئاوەوە و خنکا، بڕیاریدا یەکێک لە شەقامە سەرەکییەکانى شارى کەربەلا، بکات بە ناوى هەڵەبجەى شەهیدەوە.
هەڵوێستى بەرزى خەڵکى هەڵەبجە لەبەرچاو گیراوە
لە ڕاگەیێندراوێکدا، کە لە هەژمارى خۆى بڵاویکردووەتەوە، پارێزگارى کەربەلا، ئاماژەى بەوەکردووە، بە هۆی هەڵوێستی مرۆیی و نیشتمانی بەرز و پشتگیریی خەڵکی خۆڕاگری پارێزگای هەڵەبجە لەگەڵ خەڵکی پارێزگای کەربەلا، لەو ڕووداوى خنکانەى لە چەند ڕۆژى ڕابردوو ڕوویدا، بڕیاریانداوە ئەو شەقامە گشتییە بکرێت بەناوى هەڵەبجەى خۆشەویستەوە.
4000 نەمام دەبرێتە هەڵەبجە دەڕوێنرێت
هەڵوێستى بەرزى خەڵکى هەڵەبجە، بۆ ئەوەى کردیان بۆ دۆزینەوەى تەرمى ڕوقەییە، بووەتە جێى باس لە سەرجەم ناوەندە میدیایی و ڕۆشنبیریی و سیاسییەکان لە سەرانسەرى عێراق، لەو چوارچێوەیەش، ئەمڕۆ هاوڵاتییەکى دانیشتووى کەربەلا، بڕیاریدا 4000 نەمام بهێنێتە هەڵەبجە و بیڕوێنێت، وەک ڕێزێک بۆ خەڵکى هەڵەبجە.
2 کاتژمێر پێش ئێستا