لە 24 کاتژمێردا دوو هاونیشتمانیى ئیدارەى ڕاپەڕین بەهۆى هەڵدێرانەوە گیانیان لەدەستداوە
لە ماوەی 24 کاتژمێردا و لە دوو ڕووداوی جیاوازدا، دوو هاونیشتمانیی ئیدارەی ڕاپەڕین لە کوێستانەکانی ڕەزگە لە شاخ هەڵدێراون و گیانیان لەدەستداوە.
هەڵدێران بۆ ناو ڕەنوی بەفر
لە ڕووداوی یەکەمدا، شوانکارەیەک ئێوارەی دوێنێ لە کوێستانەکانی ڕەزگەی سەر بە شارەدێی ژاراوە، بە ناوی (محەممەد حەمەد) تەمەن 22 ساڵ، لە کوێستانەکانی گوندی ڕەزگە هەڵدێراوە و کەوتووەتە ناو ڕەنوی بەفر و گیانی لەدەستداوە.
هەڵدێران لە کاتی کۆکردەوەی گژوگیادا
بەدوای ئەو ڕووداوەدا، شەوی ڕابردوو لە نزیکی هەمان شوێن، هاونیشتمانییەکی دیکە بە ناوی (عومەر حاجی حەمەسوور) تەمەن 50 ساڵ، کە بۆ کۆکردنەوەی گژوگیای کوێستانەکان ڕووی لە ناوچەکە کردبوو، هەڵدێراوە و گیانی لەدەستداوە.
هۆشدارییەکانی گەشتوگوزار بۆ هاونیشتمانیان
ساڵانە بەڕێوەبەرایەتییەکانی گەشتوگوزار ڕێنماییی ئەو هاونیشتمانی و گەشتیارانە دەکەن کە نەچنە ژێر ئەشکەوت و ئەو کەڤییە بەفرانەی ماونەتەوە، چونکە لە هەر چرکەساتێکدا گەرانی هەرەسهێنانی هەیە.
3 کاتژمێر پێش ئێستا